هونه ر منی هه ڵبژارد، منی بۆ كۆمه ڵگه نارد
به توانای بێباكه وه، به هه ستێكی پاكه وه
له م شارەوە بۆ ئه و شار، سه رقاڵ بووم به كاره وه
گه یشتمه لوتكه بینیم، پۆخڵه واته خواره وه
گوتیان خۆت ساغ كه وه ، هه ڵوێستت یه كلا كه وه
له نێوان ئه ملا و ئه ولا به دوای لایه كیان كه وه
منیش دوای كەس نەكەوتم.... تێ نەكەوتم
دوای ئازادیی وڵات و هونه ر كەوتم
وەك سوارچاكی دلێر، بەناو كه وتووم به شمشێر
رێگەی هونەر خۆشەكەم، كۆڵنەدەرانە و زۆر بوێر
چونكه خه ڵكی كاسه لێس، ریسوا و چڵێس
هونه رمه ند ئەتك دەكەن، بۆ هونەر دانانێن، ڕێز
هونه ر قوربانیی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
ئاره ق ڕشتنی ده وێ ئه شمابیلا ده یه وێ
ئیشقی شێتانه ی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
گه ڕانی دنیای ده وێ ئه شمابیلا ده یه وێ
ناسناوی "هونه رمه ند" نابێ بۆ هه موو كه س بێ
دەبێ پێش هونه رمه ندبوون، مرۆڤ و مرۆڤدۆست بێ
گۆڕە پانیش زۆر و بۆره، ناودارانیشمان زۆره
به ڵام پێوه ر بۆ هونه ر "چه ند" نییه ، به ڵكوو "جۆره "
هه ندێكیش بازرگانن، خۆیان بە شت ده زانن
ناوی هونه ر ده زڕێنن، بەهای هونەر دەمرێنن،
هونه رمه ند یه ك رووی هه یه، پەیامی راستگۆی هه یه
ئه وه ی به زاری ده یڵێ، له نێو ناخیشیا هه یه
چونكە نموونه ی خه ڵكه ، بۆ هه موو گه ل به كه ڵكه
ناو و ئاڵای كوردستان، بەرز دەكات بۆ لوتكە
هونه ر قوربانیی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
خەم و پەرۆشیی ده وێ مایه فرۆشیی ده وێ
دەرد و نەخۆشیی دەوێ ئەشمابیلا ئەشمابیلا
دوور لە یارانی دەوێ ئه شمابیلا دەیەوێ
بێدەنگ بە، بیر بكەوە
بێدەنگ بە پێت دەڵێم: بیر كەوە
ئەی دەبەنگ، ئەی بێ هۆش
بێ هەڵوێست، هەموو شت فرۆش
هونه ر، هه ڵوێستی به رزه، راستی بۆ هونه ر فه رزه
زمانی هونه ر ڕوونه ، بێ سنوره ، بێ مه رزه
هونه ری راسته قینه، بڕوای به خۆی به تینه
هه رگیز له مه رگ ناترسێ، خۆی سه رچاوه ی ژینه
هونه ر چ بتگریێنێ، یاخود خه نده ت بۆ بێنێ
دەروونت ئارام ئەكات، هیوا بۆ ژیان دێنی
هونه ری دە توانێ، كۆمه ڵگه بۆ پێش به رێ
هونه ر ئاوێنه ی گه له ، گه ر كۆتوبه ند لێ گه ڕێ
راستە پارە دەڕژێ، كوا هونه ری پێ ناژیێ؟!
هونەرمەند لێی بێبەشە، ناهونه رمه ند لێی ده ڕژێ
نابێ گێل و هێڕ و نه شاره زا له سه ر هونه ر بڕیار بدا
ئاخر گۆشت بۆ قه سابه و كولێرەش بۆ نانه وا
ئازادی قوربانیی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
ئاره ق ڕشتنی ده وێ ئه شمابیلا ده یه وێ
ئیشقی شێتانه ی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
گه ڕانی دنیای ده وێ ئه شمابیلا ده یه وێ
ئازادی قوربانیی ده وێ ئه شمابیلا ئه شمابیلا
خەم و پەرۆشیی ده وێ مایه فرۆشیی ده وێ
دەرد و نەخۆشیی دەوێ ئەشمابیلا ئەشمابیلا
دوور لە یارانی دەوێ ئه شمابیلا دەیەوێ
نابێ گێل و نه شاره زا له سه ر هونه ر بڕیار بدا
نابێ گێل و نه شاره زا له سه ر وڵات بڕیار بدا
بڕۆ.. ئەی گەندەڵ، بڕۆ.. ماستاوچی
بڕۆ.. ئەی خۆفرۆش، بڕۆ.. ساختەچی
بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ، بڕۆ ،بڕۆ..........